Back

بەڕێوەچوونی سێیەمین پێشبڕکێی زانستی قوتابییان

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٧\٢\٢٠٢٤ سێیەمین پێشبڕکێی زانستی قوتابییان لە نێوان هەر چوار بەشە زانستییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (د. زرار ئەرگوشی) بەڕێوەچوو.

لە پێشبرکێیەکەدا ڕاگری پەیمانگە وتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەوە کردەوە کە پەیمانگەی ڕواندز هەمیشە وەکو سەکۆیەک دەبێت بۆ قوتابییان تاوەکو بتوانن لە داهاتووی کار و ژیان و ئەرکی زانستیدا جێ پەنجەی خۆیان دروست بکەن لە گەشەسەندنی کومەڵگەیەکی تەندروست و رۆشنبیر، ئۆمێدمان زۆرە دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن و داهێنان بکەن لە بەهرەکانتان.

لە پێشبرکێیەکەدا چەندین بڕگەی جیاوازی لە خوگردبوو وە قوتابییەکان دابەش کرابوون بۆ سەر (٦) گروپ لەگەل بوونی لیژنەێک بۆ دانانی نمرە بە گروپەکان لە کوتایی پێشبڕکێیەکەدا بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری قوناغی دووەم توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت، لە لایەن ڕاگری پەیمانگە خەڵات کران.