دەربارەی بەشی دەرمانسازی بەشی دەرمانسازی، لەساڵی (٢٠١٧) کراوەتەوە. لە ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩) خاوەن (٣١) دەرچووە، لە ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) خاوەنی (٣٩) دەرچووە. لە ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١) خاوەنی (٤٩) دەرچووە، لە ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) خاوەنی (٦٦) دەرچووە. زانستی دەرمانسازی یەکێکە لە زانستە پزیشکییە گرنگەکان کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێشچوون و نوێبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. لەم سەردەمەشدا، گەر چاوێک بە مێژووی بیرۆکەی دروستکردنی دەرمانەکاندا بخشێنین، بەرواود بە ساڵانی ڕابردوو، پێشكهوتنێكی بەرچاو بەدیدەکرێت لە بواری دروستکردنی جۆرەها دەرمان بەشێوەی جیاواز. لە گشت بوارەکانی کارکردندا، ئەگەر مرۆڤێک پلانی هەبێت بۆ کارکردن، دەبێت لەو بوارەدا شارەزایی تەواو و باشی هەبێت، تاوەکو سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. لەم سەردەمەشدا، کارکردن لە بواری دەرمانخانە، یەکێکە لە پێداویستییەکانی بازاڕی کاری ڕۆژانه، بۆ خزمەتکردنی تاک و کۆمەڵگە. کردنەوەی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز، ڕۆل و کاریگەری تایبەتی دەبێت بۆ کارامەکردن و بەرهەمهێنانی کادیری پێشکەوتوو و شارەزا لەم بوارەدا، چونکە لە دەڤەرەکەمان دەیان کەس، حەز و ئارەزوویان هەیە بۆ ئەم زانستە بەڵام بەهۆی نەبونی نمرەی بەرز، هەروەها نەبوونی ئەم بەشە لەم ناوچەیە، بێبەش بوون لە گەیشتن به هیواکانیان و بەناچاری ڕویان لە بوارەکانی تر کردووە.