Back

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لە لایەن مامۆستای “پەیمانگەكەمان “د. فریق غازی

بڵاوکردنەوەی توێژینەوە هەنگاوێکی گرینگە لە جیهانی زانستی و ئەکادیمیدا، چونکە ڕێگە بە توێژەران دەدات دۆزینەوەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگەی فراوانتردا هاوبەش بکەن و بەشداری لە جەستەی زانیاریدا بکەن.

د. فەریق غازی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز لە نوێترین چالاکی ئەکادیمی خۆیدا توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە بە ناونیشانی ” Investigating the Effec t of Blended, Flipped, and Traditional Learning Strategies for Teaching Reading Skills on Iraqi Kurdistan EFL Learners”

کە تیایدا تیشک دەخاتە سەر کاریگەری سێ ستراتیژی فێربوون لە سەر لایەنی خوێندنەوەی ئینگلیزیی بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی. لە توێژینەوەکەدا کە ٤٥ قوتابی لە رێگەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک بەشدار بوونە لە توێژینەوەکەدا، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا توێژر بۆی دەرکەوت کە کاریگەری شێوازی لێکدراو و هەڵگەراوە لە شێوازی نەریتی باشتر بوو.

لە ئێستادا ئینگلیزی زمانێکی گرنگە چونکە پەیوەندیکردن ئاسان دەکات، پەیوەندییە جیهانییەکان پەروەردە دەکات و دەرگا بەڕووی دەرفەتی بەرفراوان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە. بووەتە ئامرازێکی گرنگ بۆ تاک و گەلان بۆ گەشەکردن لە جیهانێکدا کە تادێت بەیەکەوە گرێدراوە.