Back

پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز

په‌یمانگای رواندز بو خزمه‌تگوزاری خوێندنی باڵا و پێگه‌یاندنی كادری ئه‌كادیمی هونه‌ری به‌ فه‌رمانی وزاری ژماره‌4 (٩١٩/ن) له‌ساڵی ٢٠١٤ دامه‌زراوه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانی ده‌یانه‌وێت خوێندن ته‌واو بكه‌ن و گه‌شه‌ به‌توانا مرۆ یی و پسپۆرییه‌كانی یان بده‌ن.
ئێمه‌ یه‌كه‌م په‌یمانگای ئه‌كادیمی ته‌كنیكی تایبه‌ت بووین له‌ هه‌رێمی كردستان بۆ ره‌خساندن و واڵاكردنی هه‌ڵی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان و به‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵی كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
سه‌ره‌تا به‌ كردنه‌وه‌ی سێ به‌ش ده‌ستمان پێكرد كه‌ بریتی بوون له‌ به‌شه‌كانی گه‌شت وگوزار و ژمێریاری و ته‌كنه‌ڵۆجیای زانیاری, ئێستاش له‌هه‌وڵداین به‌ فراوان كردنی په‌یمانگا به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ‌ به‌ پێی پێویستی كۆمه‌ڵگاو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بۆ پركرنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كارگێری له‌دام و ده‌زگاكانی میری و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ره‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ سوودی خه‌ڵك و ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

پەیامی پەیمانگە

١- فەراهەمکردنی ژینگەیەکی زانستی ئاست بەرز کە سەنتەرەکەی قوتابی بێت، لە پێناو ئامادەکردنی قوتابیان بە باشترین شێوە، کە توانای بەشداریکردنی کاریگەریان هەبێت لە ژیانی ڕۆشەنبیری و ئابوری و پیشەیی.
٢-بەگەڕخستنی بزاڤی توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕووی دامەزراوە حکومییەکان و کەرتە جیاوازەکان دەبنەوە.
٣-پێشکەشکردنی پڕۆگرامی زانستی پێشکەوتوو کە هەڵبکات لەگەڵ پێشڤەچوونی زانستەکان لەسەر ئاستی جیهان و خزمەت بکات بە بازاڕی کار.
٤-ئامادەکردنی میلاکی تەکنیکی پسپۆڕو پێگەیشتوو لە ڕووی زانستی و کرداری کە توانای مامەڵەو سەرەدەری کردنیان هەبێت لەگەڵ تەکنیک و تەکنەلۆژیای سەردەم، هەروەها لێهاتو و پسپۆڕ بن لە بواری خۆیان کە بتوانن داهێنان بکەن و کێبڕکێ بکەن لە بازاڕی کاری ناوەخۆیی و هەرێمی و جیهانی.
ە-لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارە لە ئارەزوومەندانی کاری تەکنیکی و پیشەیی، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە گەیشتن بە گەشەکردنی بەردەوام.

ئامانجی پەیمانگە

په‌یمانگه‌ هه‌وڵده‌دات ببێته‌ په‌یمانگه‌یه‌كی سه‌رده‌می و پالپشتیك بێت بۆ ده‌زگا زانستییه‌كانی وڵات، بۆ جێبه‌جێكردنی ئاواته‌ مه‌زنه‌كه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له‌ پێناوى به‌ره‌وپێش بردنى كۆمه‌لگا له‌ بواره‌ پیشه‌یییه‌كاندا. هەروەها په‌یمانگا په‌یامى گرنگیدان به‌ توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ هه‌مبانه‌دایه‌ و هه‌وڵده‌دات به‌ هێنانه‌ كایه‌ى توێژینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو، به‌شدار بێت له‌ بردنه‌سه‌رى ئاستى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و ئاماده‌كردنی كه‌سانێكی لێهاتوو بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و میری.

نوێسازی له‌ ره‌وتی خوێندن و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی و كارپێكردنى نوێترین دۆزراوه‌ زانستییه‌كانى سه‌رده‌م، به‌شێكى گرنگن له‌ ئامرازه‌كانى به‌دیهێنانى ئه‌و په‌یامه‌ى په‌یمانگا، كه‌ ئامانجه‌كه‌ى ئاماده‌كردنی قوتابی و خوێندكاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌، تا ببێته‌ ئه‌كته‌رێكى پیشه‌یى(پڕۆفیشناڵ) له‌ ناو كایه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ به‌شێكى دیكه‌ له‌ په‌یامى په‌یمانگا، خۆى له‌ په‌ره‌پێدان به‌ توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌ك داینه‌مۆى جوڵینه‌َرى هه‌ر ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمی خۆى ده‌بنێته‌وه‌.

11
Yeras
111
ستاف
1947
قوتابیان
1601
دەرچوان

تیمەکەمان بناسە

بەریزان ڕاگر و ئەندامانی پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز

دکتور هیرش عزیز
ڕاگری پەیمانگا
احسان حمزە جمعە
سەروکی بەشی تەکنولوژیای زانیاری
هانا محی الدین حمدامین
سەروکی بەشی ئینگلیزی
سوزان صالح احمد
سەروکی بەشی پەرستاری
روین عبدلهادی عبداللە
سەروکی بەشی دەرمانسازی