یادکردنەوەی ئازادی و پاراستنی کولتووری
- Date ئازار 10, 2024
ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ گرنگییەکی بێئەندازەی هەیە بۆ گەلی کورد، ساتێکی لە بیرنەکراوە لە خەباتی گەلی کورد و داننان بە مافە کولتووری و سیاسییەکانیدا. هەروەها ڕاپەڕین سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد ڕاکێشا و تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی کورد بوونەوە، لە بەرامبەردا ڕۆژی جلوبەرگی کوردی، ئاهەنگێکە بۆ پاراستنی ناسنامە و میراتی کولتووری کورد. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ ئێمەی کورد کە جلوبەرگی نەریتی کوردی پیشانی هەموو جیهان بدەین و شانازی بە جلوبەرگی کولتووری خۆمانەوە بکەین و هۆشیاری کولتووری بەرەوپێش ببەین. هاوکات ڕۆژی جلوبەرگی کوردی وەک بیرهێنانەوەی خۆڕاگری و هێزی کولتووری گەلی کوردە.
بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠\٣\٢٠٢٤ لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەبۆنەی یادی ڕاپەرینی سۆران و ڕۆژی جلوبەرگی کوردی چەندین چاڵاکی بەڕێوەچوون. لە یەکەم چالاکیدا م. رێبین محەممەد سمینارێکی لەژێر ناونیشانی”لە پەراوێزی ڕۆژی جلی کوردیدا، کولتوور و ڕەهەندەکانی“ پێشکەشکرد و لەهەمان کاتدا م. رۆناس نەزەت سمینارێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە پێشکەشکرد، هاوکات لە ڕۆژی جلی کوردیدا ڕاگرایەتی پەیمانگە بە بۆنەی ٨ی مارسەوە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە مامۆستا و فەرمانبەرانی ئافرەت لە پەیمانگەی رواندز، لە درێژەی جاڵاکییەکاندا لێژنەی یەکێتی قوتابییان لە پەیمانگەی تەکنیکی ڕواندز سوپاس و پێزانینیان بەخشەی بە مامۆستایانی پەیمانگە.
ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و ڕۆژی جلوبەرگی کوردی ڕەنگدانەوەی خەباتی بەردەوامی گەلی کوردە بۆ ئازادی و ئۆتۆنۆمی و داننان بە شوناسی کولتووری خۆی.
Next post