دەربارەی بەشی زمانی ئینگلیزی Play Video بەشی زمانی ئینگلیزی پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز، لە ساڵی (٢٠١٦) دامەزراوە. لە ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) خاوەن (٧٩) ده‌رچووە، وە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) خاوەنی (٥٤) دەرچووە، ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) خاوەنی (١٤٦) دەرچووە، ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) خاوەنی (٧٣) دەرچووە، وە لە ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) خاوەنی (٤٩) دەرچووە، وە لە ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) خاوەنی (٦٤) دەرچووە کە پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه ده‌كات، به‌شی زمانی ئینگلیزی، به ستافێك له مامۆستایانی به‌توانای خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز، له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان و ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، به به‌رنامه‌یه‌كی ستانداردی ئەکادیمی، قوتابییان فێرده‌كات. فێربوونی زمانی ئینگلیزی وەكو زمانێكی جیهانی، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بۆ‌تە پێویستییەكی سەرەكی. هه‌ربۆیه‌ش په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكیی تایبه‌تی رواندز، له هه‌وڵێكی نوێ‌دا و وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی زانستی په‌یمانگە، هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی. به‌شی زمانی ئینگلیزی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی ڕواندز، به سه‌رنجدان له‌و ستافه لێهاتووه‌ی كه هه‌یه‌تی و، ئه‌و به‌رنامه زانستییه‌ی كه له سه‌ری ده‌ڕوا و، ئه‌و كۆرس و بابه‌ته به‌سوودانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كا، دڵنیایی ده‌داته قوتابییان، كه له رووی به‌كارهێنانی زمانی ئینگلیزی و ئاشنا بوون به‌م زمانه، سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.