یەکەمین کۆنفرانسی قوتابییانی بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگەکانی دامەزراوەی شەهید Date نیسان 27, 2024 ڕۆژی یەکشەممە ٢١\٤\٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ. ی. د. فەرهاد حمد مسطفی ئەندامی بۆردی دامەزراوەی شەهید و بەڕێوەبەری پەیمانگەکان، ڕاگرە بەڕێزەکانی پەیمانگەی تەکنیکی (ئارارات، ڕواندز، ئایندە، ڕواندز لقی زاخۆ، سەفین، پیرمام، چارستین)، یەکەمین کۆنفرانسی پزیشکی قوتابییانی پەیمانگەکانی دامەزراوەی شەهید لە پەیمانگەی تەکنیکی ئارارات لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو.لە کۆنفرانسەکەدا قوتابییانی بەشە پزیشکییەکانی ٧ پەیمانگەی سەر بە دامەزراوەی شەهید بە هەر سێ بڕگەی (پۆستەر، پانێل و سمینار) بەشداربوون، لە لایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە سێ لە سەرکەوتووەکان بۆ هەر بڕگەیەک دەستنیشانکران و خەڵاتکران.ئامانجی دامەزراوەکەمان لەم کۆنفرانسانەدا ئەوەیە کە قوتابییانمان بەرەوڕووی کۆمەڵێک پسپۆڕی و ڕێڕەوی پیشەیی بەرفراوان ببنەوە. لە ڕێگەی پێشکەشکردنی سمینار، توێژینەوە، گفتوگۆی پانێڵ، قوتابییانمان دەتوانن تێڕوانینەکان لە بوارە جیاوازەکان بەدەستبهێنن.هاوکات دامەزراوەکەمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە لە ڕێگەی کۆنفرانسی زانستییەوە گەشە بە لایەنە کەسی و زانستی قوتابییەکانی بدات. بناغەیەکی تۆکمە بۆ قوتابییەکانمان دادەنێین بۆ ئەوەی ببنە کارەکتەری کاریگەر و سەرکەتوو لە بازاڕی کاردا. rwandzadmin Previous post یادکردنەوەی ئازادی و پاراستنی کولتووری نیسان 27, 2024