Back

دەربارەی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری

Play Video

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە ساڵی (٢٠١٤)، لەگەڵ یەكەم زەنگی دامەزراندنی پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز كرایه‌وه‌. ساڵانە ژمارەیەكی به‌رچاو كارمەندی شارەزا پێشكەش بە دەڤەرەكە دەكات. لە ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) خاوەنی (٥٧) دەرچووه‌، له‌ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ش دا خاوه‌نی (٨٣) ده‌رچووه‌، وە لە ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) خاوه‌نی (٢١) دەرچووە ، وە لە ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) خاوه‌نی (١٢) دەرچووە، و وە لە ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١) خاوه‌نی (١٨) دەرچووە، و لە ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) خاوەنی (١٠) دەرچووە و لە ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) خاوەنی (٣٢) دەرچووە. كردنه‌وه‌ی به‌شی تەکنەلۆجیای زانیاری له‌ پەیمانگەی ته‌كنیكی تایبه‌تی ڕواندز، بۆ زیاتر پێگه‌یاندنی كارمه‌ندی پسپۆڕه‌ له‌م بواره‌دا. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندنیان له‌ده‌ست داوه،‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناله‌بارانه‌ی، كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و، هه‌روه‌ها‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ حه‌زو ئاره‌زووی ئه‌م زانسته‌یان هه‌یه‌ و له‌ زانكۆ حكومییه‌كانی كوردستان جێیان نه‌بووه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی پەیمانگەكه‌مانه‌وه‌ هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هیوا و ئاواته‌یان ده‌ده‌ین. له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ یارمه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، بۆ‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ زۆره‌ی، كه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌‌تی له‌ ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی قوتابی و خوێندكاری ده‌رچووی ئاماده‌یی. خوێندن له‌م به‌شه‌دا دوو ساڵه‌. له‌ هه‌ردوو ساڵی خوێندندا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تایبه‌ت به‌ بواری زانستی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و بواری كۆمپیوته‌ر ده‌خوێندرێن. ئه‌م به‌شه‌ وه‌كو هه‌موو به‌شه‌ هاوشێوه‌كانی، له‌ زانكۆ حكومی و ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆگرامی خوێندنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆڕیی ئه‌م به‌شه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، داده‌نرێت. دوابه‌دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمییان، پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌رچووان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ ژێر چاودێری یه‌كه‌ی زانستی پەیمانگە، مه‌شقی هاوینه‌ له‌ داموده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌نجام بده‌ن، تاوه‌كو بتوانن بڕوانامه‌ی دبلۆمی ته‌كنیكی له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ده‌ست بێنن، كه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه،‌ ده‌توانن له‌ داموده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كاندا و، له‌ یه‌كێك له‌ بواره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆمپیوته‌ر و تەکنەلۆجیای زانیاری خزمه‌ت بكه‌ن. )