دەربارەی بەشی پرستاری Play Video ئامانجی بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەكنیكی تایبەتی ڕواندز بریتیە لە دابینکردنی بەرزترین کوالێتی چاودێری نەخۆش لەڕێگەی پێشخستنی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی پەرستاریی و جێبەجێکردنی ئەم پەروەردە ئەکادیمیانە بە شێوەی پراکتیکی؛ بەجۆرێک هەر دەرچوویەک بە ئاسانی و سەرکەوتووانە بتوانێت هەلی دامەزراندن لە بواری پیشەی پەرستاری دەستەبەر بکات دوای تەواوکردنی خوێندن. پەیمانگەی تەكنیكی تایبەتی رواندز، خوێندنی ئەکادیمیی دوو ساڵە لە بەشی پەرستاری پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی فێرخوازان شارەزایی تەواو بەدەست بهێنن لە پەروەردە و زانست و جێبەجێکردنی زانستی پەرستاری لە خزمەتکردنی تەندروستی و کوالێتی ژیانی کۆمەڵگەی کوردستان. لەمەش زیاتر پەیامی بەشی پەرستاری بریتیە لە ئامادەکردنی تاکەکان بۆ تێکەڵ بوونێکی سەرکەوتووانە لەگەڵ پیشەی پەرستاری لەڕێگەی ئاشناکردنی قوتابیان بە پڕۆگرامێکی بەهێزی هەمەلایەنەی تیۆری و پشت بەستوو بە سەرچاوەی بەهێز لەگەڵ ڕەچاوکردنی بنەماکانی پەرستاری و سەلامەتی نەخۆش و جیاوازی کولتووری و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی.