Back

فێربوونی زمانی دووەم ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ فێربونی زمانی تریش گەر خولیای فێربوونت هەبێت

فێربوونی زمانی دووەم ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ فێربونی زمانی تریش گەر خولیای فێربوونت هەبێت .

زمانی ئینگلیزی کە خەڵکێکی زۆر هەوڵی فێربونی دەدات و زمانێکی جیهانییە بەڵام زۆرجار لە کەسێکی نزیک لەخۆمان دەبیستین کە دەڵێت : تێگەشتنم لە زمانەکە باشە بەڵام ناتوانم قسەی پێ بکەم، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە زیاتر گوێ دەگرین نەوەک دووبارەی بکەینەوە کە هۆکارێکە بۆ فێرنەبوونی هەر زمانێک کە بتەوێ ، هەر بۆیەش ئەو وشانە یاخود ئەو ڕستانەی کە ڕۆژانە ڕاهێنانی لەسەر دەکەین پێویستە دووبارەیان بکەینەوە و بەکاریان بێنین لەکاتی قسەکردن لەگەڵ بەرامبەر بەبێ دوودڵی و شەرمکردن.

هەروەها دەکرێت بێ ئەوەی پلان بۆ فێربونی زمانێک دا بنێین فێری ببین،کە ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ژینگەی دەوروبەرمان کە خۆنەویستانە فێری دەبین.

لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار زمانی دووەم کاریگەری دروست دەکات لەسەر زمانی دایک کە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی لەخۆ دەگرێت :

لایەنە ئەرێنیەکەی : زمانەکەت دەوڵەمەند تر دەبێت و دەتوانی زیاتر فێرببیت

لایەنە نەرێنیەکەی : بەکارهێنانی وشە یاخود ڕستە بە زمانی دووەم دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوەی وشە ڕەسەنەکانی زمانی دایک.

لەبەر ئەوە گرنگە کەوا بتوانی هاوسەنگی ڕابگریت و هەوڵ بدەی بە زمانی دووەم گرنگی زمانی دایک بناسێنیت و بەردەوام بیت لە فێربوون.

Leave A Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *